بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ڕایگەیاند: به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین کە هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به میوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".
Your Comment